Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:07

لەسووریا ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی هاری سەگ لەبەرزبوونەوەدایە

خراپبوونی دۆخەكە بۆ داڕمانی كەرتی تەندروستی و كەمی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان و كەمبوونی دەرمان دەگەڕێتەوە.
کوردستان TV
100%

زۆربەی شارەكانی سوریا بە تایبەت دیمەشقی پایتەخت و دێرەزور و سوەیدە شاهیدی بڵاوبوونەوەی زۆری سەگی بێسەرپەرشت و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هارین.
لەوبارەیەوە نیزام محەمەد ئەمین، پزیشكی پزیشكی منداڵان رایگەیاند: خراپبوونی دۆخەكە بۆ داڕمانی كەرتی تەندروستی و كەمی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان و كەمبوونی دەرمان دەگەڕێتەوە.
ئەمین لە چاوپێكەوتنێكدا بە "سكای نیوز عەرەبی" راگەیاندووە، هۆكارەكان پەیوەندییان بە "گرانی نرخی دەرمانەكان هەیە، بەتایبەتی ئەو دەرزیانەی كە چارەسەری نەخۆشییەكە دەكەن، كە تێچووی یەك دەرزی پەنجا هەزار لیرەی سورییە (یەكسانە بە ١٣ دۆلار)، جگە لە نەبوونی چاودێری حكومەت و داخستنی ناوەندەكانی چاودێری ئاژەڵان بەهۆی خراپبوونی دۆخەكەوە.
ئەمین پشتڕاستی كرۆتەوە كە شەڕی سوریا هەزاران كەسی كوشتووە، زۆرینەی تەرمەكانیش لەژێر داروپەردووی ناوچەكانی پێكدادان ماونەتەوە، ئەمەش جەژنێك بووە بۆ سەگە بێسەرپەرشتەكان كە تووشی نەخۆشی هاری بوون.
هاوكات هاوڵاتیان گلەیی لە نەبوونی ڤاكسینی دژە هاری دەكەن، لەنێویاندا سەلیم ئەلبەغجەتی كە كوڕەكەی سەگێكی بێسەرپەرشت گازی لێ گرتووە، دەڵێت : ڤاكسینی پێویستم لە سەنتەری دەرمانی چارەسەری هاری وەرنەگرتووە و ناچار بووم لە دەرمانخانە تایبەتەكاندا بەدوایدا بگەڕێم ، كە تێچووی یەك دەرزی، پەنجا هەزار لیرەی سورییە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.