نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانی خۆراک و وزە لە جیهاندا بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری کە تەنها لە ماوەی سێ مانگدا 71 ملیۆن کەسی لە دانیشتووانی وڵاتە داهاتە نزمەکان گرتەوە.
بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دا لەوەی خێرابوونی ئەم هەژارییە زۆر خێراترە لە شۆکبوون بە پەتای کۆڕۆنا، جەختیشی کردەوە، وڵاتە پەیوەندیدارەکان پێویستییان بە پاڵپشتیی سیستەمی فرەلایەن دەبێت بە دەستەبەرکردنی پێویستییەکانیان.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کاتێکدا کە رێژەی سوود لە کاردانەوەی هەڵئاوسان لە زیادبووندایە مەترسیی ئەوە هەیە لە ئەنجامی سیستبوون هەژارییەکی نوێ بێتە ئاراوە کە ئەمەش ئاستی قەیرانەکە زیاتر دەکات و، دەبێتە هۆی خێراکردنی هەژاری و قووڵبوونەوەی لە جیهاندا.
راپۆرتەکە کە باس لە رەوشی 159 وڵات دەکات ئاماژەی بەوە دەدا، ئەو وڵاتانەی کە زیاتر بە دەست رەوشی زۆر مەترسیدار دەناڵێنن کەوتوونەتە بەلقان و ناوچەی دەریای قەزوین و ئەفریقای ژێر بیابان بەتایبەتی ناوچەی کەناراو.
تەنها لە سێ مانگدا.. زیاتر لە 70 ملیۆن کەس لە جیهاندا کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.