Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:06

بروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی لەگەڵ سێباستیان هالێری كۆت دیڤواری واژووكرد

کوردستان TV
100%

یانەی بروسیا دۆرتمۆند ڕایگەیاند بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سێباستیان هالێری كۆت دیڤواری و هێرشبەری یانەی ئەیاكس ئەمستردام واژووكردووە،.
 گرێبەستی هالێری تەمەن بیست وهەشت ساڵ لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە بۆ ماوەی چوار ساڵەو بڕەكەشی سیی و یەك ملیۆن یۆرۆیە، ئەم هێرشبەرە لە زستانی دووهەزاروبیست و یەكەوە لە ڕیزی ئەیاكس دایەو لە كۆی شەست و شەش یاری بە درێسی تیپە هۆڵەندیەكە لە سەرجەم پێشبڕكێكان چل و حەوت گۆڵی تۆماركردووە.
 پێشتریش لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ئۆكسێرو ئۆترێخت و ئینتراخت فرانكفۆرت و وێستهام یونایتد یاری كردووە، هالێر شوێنی ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی له‌ پێكهاته‌ی دۆرتمۆند ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌م هاوینه‌دا ڕیزی زه‌رده‌واڵه‌كانی جێهێشت و به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌ مانچسته‌رسیتی كرد .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.