یانەی بروسیا دۆرتمۆند ڕایگەیاند بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سێباستیان هالێری كۆت دیڤواری و هێرشبەری یانەی ئەیاكس ئەمستردام واژووكردووە،.
گرێبەستی هالێری تەمەن بیست وهەشت ساڵ لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە بۆ ماوەی چوار ساڵەو بڕەكەشی سیی و یەك ملیۆن یۆرۆیە، ئەم هێرشبەرە لە زستانی دووهەزاروبیست و یەكەوە لە ڕیزی ئەیاكس دایەو لە كۆی شەست و شەش یاری بە درێسی تیپە هۆڵەندیەكە لە سەرجەم پێشبڕكێكان چل و حەوت گۆڵی تۆماركردووە.
پێشتریش لە ڕیزی هەریەك لە یانەكانی ئۆكسێرو ئۆترێخت و ئینتراخت فرانكفۆرت و وێستهام یونایتد یاری كردووە، هالێر شوێنی ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی له پێكهاتهی دۆرتمۆند دهگرێتهوه كه لهم هاوینهدا ڕیزی زهردهواڵهكانی جێهێشت و بهفهرمی پهیوهندی به مانچستهرسیتی كرد .
بروسیا دۆرتمۆند گرێبەستی لەگەڵ سێباستیان هالێری كۆت دیڤواری واژووكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.