Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 07:28

میدیاكانی بەریتانیا: ئەمڕۆ بۆریس جۆنسۆن دەست لەكاردەكێشێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرچاوەكان بە سكای نیوزیان راگەیاندووە، رەنگە بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.
سەرچاوەكان رایانگەیاند، لەم نێوەندەدا نامەی دەست لەكاركێشانەوە ئامادە دەكرێت، دواتر جۆنسۆن كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازدەكات، كە تێیدا دەست لەكار دەكێشێتەوە.
ژمارەی ئەو بەرپرسانەی لە وەزیر و راوێژكاران وازیان لە حكومەت هێناوە بۆ زیاتر لە 52 كەس بەرزبۆتەوە .
زنجیرە دەست لەكاركێشانەوەكان لە حكومەتەكەی جۆنسۆن لە رۆژی سێشەممەوە دەستیپێكرد، دوای ئەوەی سەرۆكوەزیران دانی بەوەدانا كە ئاگاداری ئەو تۆمەتانەیە كە لە ساڵی 2019دا بەرامبەر كریس پینچەر جێگری سەرۆكی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا كراوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە ساڵی 2019دا بۆ پۆستی جێگری ڕێكخەری باڵی پەرلەمانی پارێزگاران دەستنیشانكردووە .
میدیاكانی بەریتانیا بڵاویانكردەوە، وەزیرەكانی ڕیزی یەكەم داوایان لە جۆنسۆن كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە بەهۆی ئەو دۆخە سەختە. 
هەروەها جۆنسۆن وەڵامی وەزیر و پەرلەمانتارانی داوەتەوە كە لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی كاتەكانی بۆ "كێشە زۆر گەورەكان" تەرخان بكات كە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.