Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 19:40

ئەمریکا سزای نوێی سەپاند بەسەر چەند دامەزراوە و کەسایەتییەکی پەیوەندیدار بە کەرتی نەوتی ئێرانەوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕى وەزارەتى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمریکا هەستاوە بە دەستنیشانکردنى 15 کەسایەتى و دامەزراوە کە تێوەگلاون لە فرۆشتنی نایاسایی و گواستنەوەى نەوتی ئێران، بەرهەمە نەوتییەکان، لەگەڵ بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان. 
ئەو دامەزراوانە لە ئێران، سەنگاپوورا، ڤێتنام، ئیمارات و هۆنگ کۆنگن، کە هەستاون بە پاڵپشتیکردنى بازرگانى ووزەى ئێران و بەدەستهێنانى ملیۆنەها دۆلار لە داهاتى نایاسایی. 
لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەتی گەنجینەى ئەمریکا هەستاوە بە دەستنیشانکردنى ژمارەیەک دامەزراوە و کەسایەتی کە لە ئێران، هۆنگ کۆنگ و ئیماراتن کە هەستاون بە پاڵپشتیکردنى چەند کۆمپانیایەک بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران و بەرهەمەکانى نەوتی ئێران لە دەرەوەی وڵات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.