Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 09:38

خشتەی داهات و خەرجی پێنج مانگی ئەمساڵی حکوومەت بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 06ـی 07ـی 2022 خشتەی داهات و خەرجی پێنج مانگی ساڵی 2022 وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی کردۆتەوە کە "لەم ڕاپۆرتەدا داهاتی ئاماژەپێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتیه‌ لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم داهاتە پێش گەیشتنی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجییەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەهەمانشێوە بەشێک لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا ڕاستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پڕۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرج كراوە، هەربۆیە ئەو خەرجیانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێ نەدراوە.

 

خشتەی خەرجی و داهات و کورتهێنانی 5 مانگی ئەمساڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.