Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:06

فەڕەنسا هۆشداریی بە هاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەدات لە گەشتكردن بۆ ئێران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداریی بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دا لە گەشتكردنیان بۆ ئێران.
لەو راگەیەندراوەی كە لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساوە بڵاوكراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو كە ئەو هاووڵاتییە فەڕەنسیانە و ئەوانەی كە هەڵگری دوو رەگەزنامەن، لەكاتی گەشتیكردنیان بۆ ئێران مەترسی دەستگیركردن، دەستبەسەركردن و دادگاییكردنی نادادپەروەرانەیان لەسەرە.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لەو هاووڵاتییانە كراوە كە لە ئێستادا لە ئێرانن، هەستیاریی بنوێنن و هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرنەبەر لەپێناو دەستبەركردنی سەلامەتییان.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هاوكات ئامۆژگاریی هاووڵاتییانی وڵاتەكەی لە ئێران كردووە كە جموجۆڵەكانیان سنووردار بكەن و خۆیان لە گردبوونەوە بەدوور بگرن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.