Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:38

نرخی نەوت دابەزینێكی بەرچاوی تۆماركرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 6-7-2022 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 104 دۆلارو 38 سەنت دابەزی.
 هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تێكساس گەیشتە 100 دۆلار و 51 سەنت .
دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاردا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 102 دۆلار و 77 سەنت.
دابەزینی نەوت لەكاتێكدایە كە پێشتر جی پی مۆرگان شرۆڤەكاری بانكی پێشبینی كردبوو ئەگەر ڕووسیا بڕیاری تۆڵەسەندنەوە لە سزاكانی ئەمەریكا و ئەوروپا بدات و بە بازاڕكردنی نەوتەكەی ڕابگرێت، ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ سەرووی 380 دۆلار بەرز دەبێتەوە .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.