ئه‌مڕۆ شه‌ممه (2-7-2022)، شانۆگه‌ری ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت.
شانۆگه‌ری (ئاژه‌ڵ) ،به‌شداری ( 17)ھه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی كوردی سه‌قزه كرد، توانی (5) خه‌ڵاتی فیستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
شانۆگه‌رییه‌كه له‌ده‌رھێنانی (میرزا فه‌رزاد)ه و به‌رھه‌می تیپی شانۆی ھیوایه له‌ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستان و به ھه‌ماھه‌نگی تیپی شانۆی ھاوڕێیانی گه‌زیزه له‌شاری سلێمانی نمایشده‌كرێت كه هه‌ریه‌ك له (هێرۆ شمشادی، سوێسنه كهریمزاده) ڕۆڵی تیا ده‌بینن.
شایانی باسه (شانۆگه‌ری ئاژه‌ڵ) باسی پرس و به‌سه‌رهاتی ئافره‌تان ده‌كات، نیاز وابوو بۆ ماوه‌ی دوو رۆِژ له‌سه‌ر هۆڵی رۆشنبیری سلێمانی له كاتژمێر (6)ی ئێواره نمایش بكرێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ شانۆگه‌ری ئاژه‌ڵ له شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.