Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:11

كچه‌ یاریزانی چیكی پێترا كڤیتۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیستبۆرنی به‌ریتانی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%

كچه‌ یاریزانی چیكی پێترا كڤیتۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیستبۆرنی به‌ریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا.
 له‌ یاری كۆتاییدا، كڤیتۆڤای پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئێلێنا ئۆستاپێنكۆی لاتڤی و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و خاوه‌نی نازناوی پارساڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو شازده‌ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش دوو بوو، به‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌، كڤیتۆڤای ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ بیستونۆیه‌مین نازناوی له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هانده‌رو متمانه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كچه‌ تێنسزانه‌ چیكیه‌كه‌ به‌ر له‌ به‌شداریكردنی له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ویمبڵدۆن كه‌ سێیه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات، له‌ یه‌كه‌م یاری خۆشی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كڤیتۆڤا ڕووبه‌ڕووی جاسمین پاسۆلینی ئیتاڵی ده‌بێته‌وه‌.


                                                          

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.