Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 04:30

بنەماڵەی هونەرمەند محەمەد ئەربیللی سوپاس و پێزانینیان هەیە

کوردستان TV
100%

بنەماڵەی محەمەد ئەحمەد ئەربیللی سوپاس و پێزانینیان هەیە بۆ سەرکردە سیاسیی و دامودەزگا حکوومییەکان و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە لەبەرامبەر هاوخەمیان بۆ کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە.

دەقی سوپاسنامەکەی بنەماڵەی هومەرمەند محەمەد ئەربیللی:-

سوپاس و پێزانین

بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

‏‎سوپاس و پێزانین بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە بە گرینگی و پەرۆشەوە هاوخەمی خۆی دەربڕی بە هۆی کۆچی دوایی مامۆستا و هونەرمەندی گەورەمان محەممەد ئەحمەد ئەربیلی، هەروا سوپاسی کاک نێچیرڤان بارزانی، کاک مەسرور بارزانی، کاک قوباد تاڵەبانی، دەکەین کە پرسە و سەرەخۆشییان پێ ڕاگەیاندین، سوپاسی هەموو ئەوکەس و لایەن و بەڕێزانەیش دەکەین کە ھاوبەشی خەم وپرسەکەمان بوون، هەروەک بە ناوی بنەماڵەكەمانەوە بە پێویستی دەزانین بەو پەڕی رێز و پێزانینەوە سوپاسی هاوخەمی پارێزگاری هەولێر و تەواوی حزب و لایەنە سیاسییەکان لەسەرتاسەری کوردستان دەکەین، سوپاس و پێزانینمان بۆ تەواوی دامودەزگاکانی حزبی و حکوومی و بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسی و ئایینی وکۆمەلایەتییەکان و دۆستان و خزمان و یەكە بە یەكەی هەوادارن و دڵسۆزانی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو دەكەین كە هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی و سەرەخۆشیان لێ كردووین و ئەو بەڕێزانەش کە لە مەراسیمی ناشتن وبەخاک سپاردنی تەرمی خوالێخۆشبو بەشدار بوون، سوپاسی ھەموو لایەك دەکەین.

‏‎ خودا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە، دووبارە سوپاسی دڵسۆزی و وەفاداری هەموو لایەکتان دەکەین.

‏‎بنەماڵەی خوالێخۆشبوو

‏‎محەممەد ئەحمەد ئەربیلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.