ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌دان په‌نابه‌ری تری ئه‌فغانییان دیپۆرتی وڵاته‌كه‌یان كرده‌وه كه پێشتر به‌شێوه‌ی نایاسایی هاتبوونه ئه‌و وڵاته‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانییانه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه بریتی بوون له 454 په‌نابه‌ر.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه حكوومه‌تی توركیا له ناردنه‌وه و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره نایاساییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و له ڕۆژانی داهاتووش سه‌دان په‌نابه‌ری تر ڕه‌وانه ده‌كرێنه‌وه.
له ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردوودا حكوومه‌تی توركیا ئه‌مه پێنجه‌م وه‌جبه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ری ئه‌فغانییه ئه‌نجامی ده‌دات و تا ئێستاش 1135 په‌نابه‌ری ڕه‌وانه كردۆته‌وه.
جێی باسه ئه‌و په‌نابه‌ره ئه‌فغانییانه‌ی ئه‌مڕۆ دیپۆرتكرانه‌وه به ڕێگه‌ی هێڵی ئاسمانی ئه‌فغانستان دیپۆرتكرانه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌ی كابولی پایته‌خت نیشتنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.