Erbil 42°C ھەینی 01 تەمووز 14:55

داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕه‌قه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م كرابووه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ی سووریا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 13 سه‌رباز و مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی.

هێرشه‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ناوچه‌ی جه‌به‌ل به‌شه‌ری له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ ئه‌نجامدرابوو كه‌ پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بوو.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌دا 11 سه‌رباز كوژراون و هه‌روه‌ها 2 هاووڵاتی مه‌ده‌نیش ببوونه‌ قوربانی.

ئه‌مشه‌ویش ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ڕێگه‌ی تیلیگرامه‌وه‌ به‌رپرسیاره‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.