Erbil 42°C ھەینی 01 تەمووز 14:56

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستگیركردنی سەركردەیەكی دیاری داعشی لە سوریا راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە سووریا دەستگیركردنی سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە "هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان ئەنجامداوە بۆ دەستگیركردنی سەركردەیەكی دیاری داعش لە باكووری سوریا .
 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەو كەسەی دەستگیركراوە". دروستكەرێكی بە ئەزموونی بۆمب و ئاسانكاری ئۆپەراسیۆنەكان بووەو یەكێك بووە لە سەركردە باڵاكانی لقی داعش لە سوریا."
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی روونیشیكردۆتەوە كە ئۆپەراسیۆنەكە سەركەوتوو بووە و هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی زیانی پێنەگەیشتووە، هەروەها هیچ زیانێكی گیانی لە هێزەكانی هاوپەیمانان نەبووە.
هاوكات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكردووە كە هێزەكانیان بەردەوام دەبن لە كاركردن لەگەڵ هاوبەشەكانیان لە هێزەكانی سووریای دیموكرات و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕاوكردنی پاشماوەكانی داعش .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.