Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 01:21

وڵاتێک بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە داوا لە خەڵکەکەی دەکات چا کەم بخۆنەوە

کوردستان TV
100%

حکوومەتی پاکستان بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە داوا لە خەڵکەکەی دەکات چا کەم بخۆنەوە، چونکە نرخی هاوردەکردنی بۆ وڵاتەکە زۆرە.

ئەحسەن ئیقبال وەزیری پلان و گەشەپێدانی پاکستان بۆ خەڵکی وڵاتەکەی ڕایگەیاند: پێویستە خواردنەوەی چا ڕۆژانە بۆ کوپێک یان دوو کوپ کەم بکەنەوە.

لە بارەی هۆکاری ئەم داواکارییە ڕاشیگەیاند: وڵاتەکەیان گەورەترین هاوردەکاری چایە لە جیهان، ئێستا بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوورییەوە ئەم هاوردەکردنە فشاری زیاتری دارایی دەخاتە سەر حکوومەت.

وەزیری پلان و گەشەی پاکستان ئاماژەی بەوەش دا کە لە ساڵی 2022 ڕێژەی هاوردەکردنی چا گەیشتووەتە 640 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا ڕێژەی دانیشتووانی پاکستان نزیکەی 220 ملیۆن کەسە.

بەهۆی دابەزینی خێرای نرخی دراوی وڵاتەکە و هەڵئاوسانی ئابوورییەوە ماوەی چەند مانگێکە وڵاتەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی ئابووری تووند بووەتەوە، نرخی خۆراک و سووتەمەنی بەرزبووەتەوە.

جیهان ئابووری هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.