Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:16

یانەی بێرنلی بەشێوەیەکی فەرمی ڤینسنت کۆمپانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد

کوردستان TV
100%


 
یانەی بێرنلی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی ڤینسنت کۆمپانی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.
 لەمباریەوە یانەی بێرنلی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە دوای ماوەیەکی زۆر لە گفتوگۆ دان لەگەڵ ڤینسنت کۆمپانی دواجار گەیشتینە ڕێکەوتنی کۆتایی و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان بەم ڕاهێنەرە بەخشی، کۆمپانی لە ماوەی نێوان ساڵانی دوو هەزارو بیست تا دوو هەزارو بیست و دوو ڕاهێنەرایەتی یانەی ئەندەرلەختی بەلژیكی کردووە، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ خانه‌ی سێیه‌مین به‌ده‌ستهێنا، بەڵام بەڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکەیان هەڵوەشاندەوە تا ئەركی راهێنەرایەتی بێرنلی بگرێتە دەست.
دوای وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی بێرنلی، کۆمپانی ڕایگەیاند بێرنلی بەشێکی ڕاستەقینەی مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرایە و ئەوە جێگای شانازیە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەم یانەیە بگرێتە دەست، بۆیە من ئامادەم بۆ ركابەریەكانی وەرزی داهاتوو، لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئەم راهێنەرە روونیكردەوە هەوڵ دەدەم لەگەڵ یاریزانەکانی یانەکەدا شێوازێکی تایبەت و تیپێکی ئامادە بۆ هاندەران ئامادەبکەین و زۆر دڵخۆشم بەرپرسانی یانەکەش بەهەمان شێوەیە من بیر دەکەنەوە، ئومێد دەخوازین بەرەوپێشەوە هەنگاو بنێین.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.