Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:11

یانەی سڤییا: بەرگریكاری فەرەنسی جۆل كۆندیە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا

کوردستان TV
100%


 
یانەی سڤییای ئیسپانی رایگەیاند بەرگریكاری فەرەنسی جۆل كۆندیە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.
لەبەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە ئەندەلسیەكە روونیكردەوە جۆل كۆندیە لەكۆتاییەكانی وەرزی رابردوو دووچاری پێكان هاتبوو، شەوی رابردووش لەیاری نێوان هەردوو هەلبژاردەی فەرەنسا و كرواتیا بەشداریكرد، بەڵام بەهۆی هەست بەئازاركردن ناچار تەنیا یەك گێم یاری كرد.
، رۆژی سێشەممە ئەم یاریزانە بەسەركەوتوویی نەشتەرگەری بۆ ڕانی چەپی ئەنجامدا، ئەمیش لەپێناو زوو گەڕانەوەی بۆ ئامادەكاریەكانی وەرزی داهاتوو، لەماوەی رابردوو قسەی زۆر لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە فەرەنسیە تەمەن بیستو سێ ساڵە هەبوو، بەتایبەت كە ئەم یاریزانە ببوە جێی بایەخی یانەكانی بارسێلۆنا و چێلسی، بەڵام سڤییا بەپێی مەرجی پێشینەیی كە هەشتا ملیۆن یۆرۆیە پارێزگاری لەتواناكانی ئەم یاریزانە كرد.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.