Erbil 42°C پێنجشەممە 07 تەمووز 16:49

له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی لیبێما تیم ڤان ریڤن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دانیل مێدڤێدڤ تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 له‌ركابه‌ریه‌كانی یاری كۆتایی تێنسی سه‌ر زه‌وی، له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی لیبێمای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ ركابه‌یه‌كانی له‌ولاتی هۆڵه‌ندا به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی رووسی دانیل مێدڤێدڤ رووبه‌رووی تێنسزانی خانه‌خوێ تیم ڤان ریڤن بۆوه‌، یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی تێنسزانه‌ هۆله‌ندیه‌كه‌ ته‌واو بوو.
 ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان، شه‌ش چوار، شه‌ش یه‌ك، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تیم ڤان ریڤن بووه‌ براوه‌ی نازناوی تێنسی لیبێمای نێوده‌وڵه‌تی.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تیم ڤانی ته‌مه‌ن بیست و پێنج ساڵان و خاوه‌نی پۆلینی دووسه‌دو پێنجی جیهانی ئه‌نجامێكی پێشبینی نه‌كراوی تۆماركرد كاتێ نازناوه‌كه‌ی له‌میدڤیدڤ برده‌وه‌.      

                                                          
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.