Erbil 41°C پێنجشەممە 07 تەمووز 15:51

ئیكاتێرینا ئه‌لێكساندرۆڤای ڕوسی و ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیبێمای هۆڵه‌ندی

کوردستان TV
100%


هه‌ردوو كچه‌ یاریزان ئیكاتێرینا ئه‌لێكساندرۆڤای ڕوسی و ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیبێمای هۆڵه‌ندی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان.
 له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتاییدا، ئه‌لێكساندرۆڤای پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ڤێرۆنیكا كودێرمێتۆڤای هاونیشتیمانیه‌كه‌ی و پۆلێنكراوی بیستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاری نێوان هه‌ردوو خانمه‌ تێنسزانه‌ ڕوسیه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو حه‌ڤده‌ خوله‌ك درێژه‌ی كێشا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك بوو.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌لێكساندرۆڤا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر كودێرمێتۆڤا له‌ سێیه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوانیان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی، له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر شێلبی ڕۆجێرزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی چلودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م یاریه‌ش یه‌ك كاتژمێرو سیی و شه‌ش خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سفر بوو.
 


                                                          

                
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.