Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:24

له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئینگڵته‌را و ئیتاڵیا یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەكەمی خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە یاری لوتكەی گڕوپی سێیەمی ئاستی یەكەمدا،  هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی ئیتاڵیای كردو هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن و به‌ خالێكی یاری رازی بوون.
 یاریەكه‌ لەسه‌ر یاریگای مۆلینیو لە شاری ولڤەرهامپتۆن لە ئینگلتەرا بەڕێوەچوو و وەك بیرهێنانەوەی یاری كۆتایی جامی یۆرۆی پارساڵ بوو كە لە یاریەكەدا ئیتاڵیا بە جیاوازی لێدانی یەكلایی كەرەوە لە ئینگلتەرای بردەوەو نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا .
 له‌م یاریه‌شدا یاریزانانی هه‌ردوولا به‌ ووریایه‌وه‌ یارییان ئه‌نجام داو چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له‌ گۆلی تیپی به‌رامبه‌ریان تاقی كرهه‌وه‌ به‌لام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون یاری به‌خاوێنی و به‌بێ گۆل كۆتایی پێ هات .
 به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌لبژارده‌ی ئیتالیا به‌ پێنج خال پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كردو ئینگلته‌راش تووشی دووه‌م یه‌كسان بوون هات و خاوه‌نی دوو خاله‌ و له‌ پله‌ی چواره‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی كۆمه‌له‌كه‌ی دێت .
  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.