Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:22

لە مێركاتۆی هاوینەدا ناوەڕاستكاری فەڕەنسی كۆرێنتین تۆلیسۆ ڕیزی یانەی بایرن میونشن بەجێدەهێڵت

کوردستان TV
100%


 
لە مێركاتۆی هاوینەدا ناوەڕاستكاری فەڕەنسی كۆرێنتین تۆلیسۆ ڕیزی یانەی بایرن میونشن بەجێدەهێڵت و چاوەڕوان دەكرێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە وڵاتەكەی.
، بەم دواییە ئیدارەی بایرن ڕایگەیاند كە تۆلیسۆ لە كۆتایی ئەم مانگەدا گرێبەستی لەگەڵ یانەكە تەواودەبێت و بەفەرمی ڕیزەكانی بەجێدەهێڵێت.
 هاوكات یانەی لیۆن چاوی بڕیوەتە تواناكانی یاریزانەكەو بەنیازە بیگەڕێنێتەوە ڕیزەكانی، لەمبارەوە جان میشێل ئۆلاس سەرۆكی یانەی لیۆن ڕایگەیاند كە چەند جارێك پەیوەندیان بە تۆلیسۆ كردووەو هەوڵ دەدەن لە پرۆسەیەكی گواستنەوەی ئازاد بیگەڕێننەوە ڕیزی تیپەكەیان و گرێبەستی لەگەڵ واژووبكەن.
 تۆلیسۆی تەمەن بیستوحەوت ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروحەڤدە لە یانەی لیۆنەوە پەیوەندی بە بایرن میونشن و كردو لە پێنج وەرزی ڕابردوو چەند دەستكەوتێكی گرنگی لەگەڵ تیپە باڤاریەكە بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەم هەنگاوەی لیۆن سەری گرت ئەوا تۆلیسۆ دەبێتە دووەم یاریزان كە لە مێركاتۆی هاوینەدا پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكە دەكات، دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەلێكساندێر لاكازێتی فەڕەنسی گرێبەستی لەگەڵ ئارسناڵ تەواوبوو و گەڕایەوە ڕیزی لیۆن.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.