Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:39

تیم ڤان ڕیتهۆڤن گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیبێمای هۆڵه‌ندی

کوردستان TV
100%


 
یاریزانی هۆڵه‌ندی تیم ڤان ڕیتهۆڤن گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیبێمای هۆڵه‌ندی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ڤان ڕیتهۆڤنی پۆلێنكراوی دووسه‌دوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هوگۆ گاستۆنی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی شه‌ستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو بیستویه‌ك خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، تێنسزانه‌ هۆڵه‌ندیه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی ده‌بێته‌وه‌.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی هه‌مان پاڵه‌وانێتی، ئه‌دریان مانارینۆی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی حه‌فتایه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و خاوه‌نی نازناوی پارساڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر براندۆن ناكاسیمای ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی شه‌ستوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش حه‌وت، شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، مانارینۆ یاری له‌گه‌ڵ دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی ده‌كات.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.