Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 03:58

گرانترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

 

 

توێژینەوەیەک گرانترین شارەکانی جیهانی بۆ ژیان ئاشکرا دەکات و هۆنگ کۆنگ بە گرانگترین شار لە جیهاندا بۆ ژیان دادەنرێت، نیویۆرک و جنێڤیش بە پلەی دووەم و سێیەم دێن.

بەپێی توێژینەوەیەکی کۆمپانیای ECA International کە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجامی داوە، هۆنگ کۆنگ بە پلەی یەکەم دێت لە گرانگترین شارەکانی جیھان بۆ ژیان، هۆکارەکەشی بۆ گرانی نرخ لە شارەکە دادەنرێت.

هەر بەپێی توێژینەوەکە بەرزی کرێی نیشتەجێبوون لەو شارانە هۆکارێکە بۆ گرانی ژیان لەو شارانەدا بە تایبەت لە شارەکانی نیویۆرک و لەندەن کە لە پێنج ڕیزبەندی لیستەکە بوون، کرێی نیشتەجێبوون لەو شارانە 12% بۆ 20% بەرزبووەتەوە.

توێژینەوەکە ئەم 10شارەی بە گرانترین شارەکانی جیهانی بۆ ژیان دەستنیشان کردووە:-

هۆنگ کۆنگ، چین

نیویۆرک، ئەمریکا

جنێڤ، سویسرا

لەندەن، بەریتانیا

تۆکیۆ، ژاپۆن

تەلئەبیب

زیۆریخ، سویسڕا

شەنگەهای، چین

گوانگژۆ، چین

سیئۆل، کۆریای باشوور

جیهان شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.