فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ری سوپای ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كالیفۆرنیا كه‌وته خواره‌وه، ئه‌مه دووه‌م فڕۆكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بكه‌وێته خواره‌وه.
فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ركیا ڕایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌م له ناوچه‌یه‌كی بیابانی هه‌رێمی كالیفۆڕنیا به‌هۆی ڕووداوێك فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ری سوپای ئه‌مه‌ریكا له جۆری (22 ئۆسپری) كه‌وته خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌نێو فڕۆكه‌كه 4 تیمی فڕۆكه‌وانی تێدابوو، هه‌موویان سه‌لامه‌ت بوون و ته‌نیا یه‌كێكیان به سووكی بریندار بوو و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه فه‌رمانده‌ییه‌كه پێرێ چوارشه‌م كه‌وتنه‌خواره‌وه فڕۆكه‌یه‌كی تری هه‌لیكۆپته‌ری ڕاگه‌یاندبوو، له ڕووداوه‌كه‌دا 5 تیمی فڕۆكه‌وانی سوپای ئه‌مه‌ریكا گیانیان له‌ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.