Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 05:54

له‌ نه‌یشن لیگ به‌لجیكا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پۆڵه‌ندا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە  نەیشن لیگ، هەڵبژاردەی بەلجیكا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای میوانی بردەوە، لە خولەكی بیست وهەشتدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ئەستێرەو گۆڵكاری پۆڵەندا گۆڵێكی بۆ تیپەكەی تۆماركرد، پاشان یاریزانانی بەلجیكا بە شەش گۆڵ وەڵامی ئەم گۆڵەی پۆڵەندایان دایەوەو لە خولەكی چل ودوودا، یاریزان ئەكسیل ڤیتسیل گۆڵی بەرامبەری میواندارەكانی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاونۆدا، یاریزان كیڤن دی بروین گۆڵی دووەمی بەلجیكای تۆماركرد، پاشان یاریزان لێیاندرۆ ترۆسارد دوو گۆڵی دیكەی بۆ بەلجیكا لە خولەكەكانی حەفتاوسێ‌ و هەشتا بەدەستهێنا، لە خولەكی هەشتاوسێشدا، یاریزان لێندێر دێندۆن كێر بەلجیكای كردە خاوەنی گۆڵی پێنجەم.
 دواتر یاریزان لویس ئۆپێندا گۆڵی شەشەمی تیپی میوانداری لە دواساتەكانی یاری تۆماركردو كۆتایی بە كەرنەڤالی گۆڵەكانی یاریەكە هێنا، بەم ئەنجامەش بەلجیكا یەكەم سەركەوتنی لە قۆناغی یەكەمی نەیشن لیگ بەدەستهێناو بە سێ‌ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپەكەی دێت، پۆڵەنداش بە هەمان ژمارەی خاڵەكان و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە .
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.