Erbil 42°C پێنجشەممە 07 تەمووز 16:20

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سویدی پارتی كۆچی دوایی كرد

کوردستان TV
100%


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سویدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ى 6 ى 2022، حه‌فزوڵڵا شاكر بێتفه‌یی،  ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی سویدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتی ده‌وامی فه‌رمی له‌ناوچه‌دا له‌ته‌مه‌نی 61 ساڵییدا كۆچیی دوایی كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، لێژنه‌ی ناوچه‌ی سویدی پارتی سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌س و كار و خانه‌واده‌ی حه‌فزوڵڵا شاكر بێتفه‌یی ده‌كات.
ناوچه‌ی سویدی پارتی رایگه‌یاندوه‌، پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان به‌كه‌س و كارو خانه‌واده‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین، داوا له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین به‌هه‌شتی به‌رین بكات به‌ شوێنی و ئارامیش ببه‌خشێت به‌هه‌موولایه‌كمان. 
 

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.