Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:11

هونه‌رمه‌ندی کاریکاتێریست "دیار ئاكره‌یی" كۆچی دواییكرد

پیران ئه‌میر
100%

ساڵانێکی زۆر بوو هونه‌رمه‌ند "دیار ئاكره‌یی" له‌رێگه‌ی کاریکاتێرە جوانەکانی سەرنجی بینه‌رانی بۆخۆی راكێشابوو،زۆربه‌ی كاره‌كانی گوزارشت بوون لە کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیان و کەموکوڕییەکانی حکومەت بە زمانێکی شەفاف.

هونه‌رمه‌ند "دیار ئاكره‌یی"لە دایکبووی 1972 ئاکرێیه‌، ساڵانێک بوو هەوڵی خۆی دەدا لە وەدەرخستنی کەموکوڕییەکانی نێو کۆمەڵگای کوردی بەهۆی هونەری کاریکاتێرەوە، و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە دامەزراندنی یەکەمین ( کۆمەڵەی کاریکاتێریستانی کوردستان) لە 7ی یۆنیۆی 2005 لە هەولێر، یادی بەخێر .
بەداخەوەشه‌وی رابردوو  5 / 6 / 2022 ئەو هونەرمەندە ئازیزەمان بارگەی تێکنا بۆ ئەبەد ماڵئاوایی لە ژیان و هونەری کاریکاتێردا کرد.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.