ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه دووه‌م پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له یاریگاكانی ڕۆلاند گارۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتاییدا، نادالی خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به سێزده نازناو ڕووبه‌ڕووی ئه‌لێكساندێر زڤێرێڤی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان بووه‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و له یاریه‌كی به‌هێزدا كه بۆ ماوه‌ی نه‌وه‌دویه‌ك خولهك درێژه‌ی كێشا، نادال به حه‌وت شه‌ش پێشكه‌وت، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یاریه‌كه به هه‌مان گوڕوتین به‌رده‌وام بوو، له‌و كاته‌ی هه‌ردوو یاریزان به شه‌ش شه‌ش یه‌كسان بوون، زڤێرێڤ دووچاری پێكانێكی سه‌ختی كۆزینكی قاچی ڕاستی هات و به‌و هۆیه‌وه له یاریه‌كه كشایهوهو به دارشه‌ق یاریگای جێهێشت، نادالیش به سه‌ركه‌وتوو دانراو گه‌یشته یاری كۆتایی.
نادال گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.