Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:18

وه‌زیری بازرگانی عێراق بۆ كوردستان تیڤی: شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%


شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران بۆ ساڵی 2022  ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
د. عه‌للا جبووری وه‌زیری بارزگانی عێراقی فیدڕاڵ تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: 
شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران له‌شاره‌كانی عێراق و هه‌رێم كوردستان بۆ ساڵی 2022  گه‌یشتووه‌ و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
 وه‌زیری بازرگانی راشیگه‌یاند:  ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و پشتیوانییه‌كین بۆ جووتیارانمان له‌پێناو زیاتر پێشخستنی كه‌رتی كشتووكاڵ.
د.عه‌للا گوتیشی، زیاتریش پاڵپشتی جووتیارانمان ده‌بین له‌سنووری مه‌خموور و قه‌راج و گوێڕ و دیبه‌گه‌.

له‌باره‌ی كاتی دابه‌شكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی جووتیاران، وه‌زیری بازرگانی رایگه‌یاند: له‌ كاتێكی زوودا واده‌كه‌ی راده‌گه‌ێندرێت و جووتیاران ده‌توانن شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌ربگرن.

كارزان كاكل
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.