Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:33

كۆری گاوف گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می ی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا

کوردستان TV
100%

له‌ میانی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ململانێكانی ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی لاوی ئه‌مه‌ریكی، كۆری گاوف به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ كایا كانیپی ئیستۆنی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م.

 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا گاوفی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ ڕووبه‌ڕووی ئێلیسی مێرتێنسی به‌لجیكی ده‌بێته‌وه‌.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له‌ ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی كه‌نه‌دی له‌یلا فێرناندیزی پۆلێنكراوی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر بێلیندا بێنشیچی سویسری و پۆلێنكراوی چوارده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م، یاریه‌كه‌ سێ كاتژمێری خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، سێ شه‌ش، حه‌وت پێنج بوو، له‌ قۆناغی چواره‌مدا، له‌یلا فێرناندیز یاری له‌گه‌ڵ ئاماندا ئه‌نیسیمۆڤای ئه‌مه‌ریكی ده‌كات>
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.