كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یی خۆی پێشانداوه هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خۆراكی هه‌موو جیهان بكات، به‌ڵام به مه‌رج.
كرملین ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماریۆ دراگی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ئه‌نجامداوه و هه‌ردوولا چه‌ند پرسێكی جیهانییان تاوتوێ كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پووتین به دراگی گوتووه ئاماده‌یه هاوكاری هه‌موو جیهان بكات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه و قه‌یرانی كه‌می خۆراك، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ڕۆژئاوا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له سزاكانی سه‌ر ڕووسیا هه‌ڵبگرێ.
سه‌رۆكی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه ده‌رمان و دانه‌وێڵه و غاز به‌بێ بڕان ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا بكات تا وڵاته‌كه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان زاڵ ده‌بێت.
پووتین و دراگی هه‌روه‌ها گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئۆكراینا وه‌ك هۆكارێك بۆ دروستبوونی قه‌یرانی خۆراك به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر وڵاتانی هه‌ژار كردووه.
جێی باسه به‌شێك له هۆكاره‌كانی قه‌یرانی خۆراك و سووته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیاوه هه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه درێژه‌ی هه‌یه، وڵاتانی ئه‌وروپاش وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر شه‌ڕه‌كه بایكۆتی كڕینی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و سووته‌مه‌نی ڕووسیایان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.