Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:50

هۆكارەكانی نەمانی ئارەزووی خواردن لای منداڵان بزانە… 

کوردستان TV
100%

 د.گەوهەر سەمەد پسپۆری نەخۆشیەكانی منداڵان  دەڵێت" ڕۆژانە چی لە ڕاوێژكاری نەخۆشخانە یاخود لە كلینیك ئەو منداڵانە دەبینین كە دایكیان دەڵێت (منداڵەكەم هیچ ناخوات) ".
 د.گەوهەر سەمەد هۆكارەكانی كەم خواردن یاخود نەمانی ئارەزووی خواردن لە چەند خاڵێك دەخاتە روو: 
1. نەخۆشی یان پەتای وەرزی: وەكو كۆكەو تاو سكچوون، لەم كاتانە نابێ زۆر لەمنداڵ بكەین كەنان بخۆن، چونكە بارێكی ئاساییەو كە نەخۆشیەكەی چاكبوو ئارەزووی خواردنی دەگەڕێتەوە.
2. كەمخوێنی و كەمی مادەی ئاسن: بۆیە پێویستە ساڵانە پشكنینی ڕێژەی خوێن و ئاسن بۆ منداڵەكەت بكەیت.
3. قەبزی: كە دەبێتە هۆی ئازاری سك و كەمخواردن.
4. كرمی ڕیخۆڵەو هەوكردنی گەدەو ڕیخۆڵەكان، زۆرجار لە پشكنینی پیسایی دەتوانین نەخۆشیەكە دەست نیشان بكەین.
5. هۆكاری دەروونی: وەكو لەدایكبوونی منداڵی تازە، بوونی كێشە لە قوتابخانە یاخود لەگەڵ منداڵێكی تری هاوڕێی، پێویستە زۆر ئاگاداری لایەنی دەروونی منداڵەكەت بیت و بەردەوام بەشێوەیەكی جوان لێی بپرسی ئەگەر كێشەیەكی هەبوو بۆتی باس بكات.
6. خواردنی ناتەندروست: وەكو چپس و نەستەلەو شەربەت و شرینی، هیچ چارەسەرێكیش سودی نابێ ئەگەر منداڵ لەسەر كڕینی ئەو خواردنانە بەردەوام بێ.
7. كەمی جوڵەی منداڵ: كە بە دادەنیشێ بەچەند كاتژمێرێك بەتەماشاكردنی ئایپادو مۆبایل، بێگومان ئەو منداڵە خواردنی ناوێ، چونكە هیچ وزەیەكی سەرف نەكردووە، دڵنیام ئەم هۆكارە لە زۆربەی منداڵەكان هەیە، تا دەتوانی مەهێڵە منداڵەكەت بەبێ جوڵە بمێنێتەوەو بەردەوام بیكەوە بیری كە هەستێ یاری بكات و بگەڕێ و وەرزش بكات.
 د. گەوهەرسەمەد لەسەر چارەسەركردنی ئەم حاڵاتانەدا  دەڵێت" پێویستە بەدوای هۆكارەكە بگەڕێین و بەپێی ئەوە بڕیاردەدەین كە ئایا چی پشكنینێكی بۆ بكەین و چی چارەسەرێك وەربگرێت ".
 لە كۆتاییدا د.گەوهەر دەڵێت "ئێستا تۆ لەلای خۆتەوە بزانە كام لەو خاڵانەی باسمان كرد لەمنداڵەكەتدا بوونی هەیەو بۆ ئەوەی لەلای خۆتەوە دەست بكەی بە چارەسەركردنی".
ئا- كامران
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.