Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:30

20 وڵات چەك رەوانەی ئۆكراینا دەكەن

کوردستان TV
100%

ڵۆید ئۆستن ،وەزیری بەرگریی ئەمریكا، رایگەیاند كە 20 وڵات بە رەوانەكردنی چەك هاوكاری دیكە پێشكەش بە ئۆكراینا دەكەن.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا، ڵۆید ئۆستن و سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا، جەنەراڵ مارك میللی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی و بەرگریی 47 وڵات بەشدارییان لە كۆبوونەوەی گرووپی پەیوەندیی بەرگریی ئۆكراینادا كرد.
دوای كۆبوونەوەكە كە بەشێوەی ئۆنلاین لە رێگای ئینتەرنێت ئەنجام درا ئەو دوو بەرپرسە ئەمریكییە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا، ڵۆید ئۆستن تیشكی خستە سەر ئەوەی كە دوای كۆبوونەوەی پێشوو، ئەمجارە نەمسا، بۆسینا هەرزەگۆڤینا، كۆسۆڤۆ، كۆلۆمبیا و ئێرلاندایش بەشدارییان كرد.
ڵۆید ئۆستن لەبارەی پێداگیری وڵاتانی بەشدار لە كۆبوونەوەكە بۆ هاوكاریكردنی ئۆكراینا، گوتی: "ئامادەیی دەربڕین بۆ رەوانەكردنی هاوكاری دیكە بۆ ئۆكراینا زۆر مایەی دڵخۆشییە. 20 وڵات رایانگەیاند كە بە رەوانەكردنی چەك هاوكاری دیكە پێشكەش بە ئۆكراینا دەكەن. ژمارەیەك لە وڵاتان گوللەتۆپ، سیستەمی بەرگریی كەناراوەكان، تانك و زرێپۆش بە ئۆكراینا دەبەخشن كە زۆر پێویستی بەو پێداویستییانە سەربازییانەیە".
وەزیری بەرگریی ئەمریكا سوپاسی دانماركی كرد بەهۆی ئەوەی مووشەكهاوێژ و مووشەكی هارپون كە بۆ پاراستنی كەناراوەكانی ئۆكراینا پێویستن بە سوپای ئۆكراینا دەدات، هەروەها سوپاسی كۆماری چیكی كرد كە بەڵێنی داوە تانك، مووشەك و هێلیكۆپتەر بدات بە ئۆكراینا.
ناوبراو تیشكیشی خستە سەر ئەوەی كە نەرویج، یۆنان، پۆڵەندا و ئیتاڵیا بەڵێنیان داوە سیستەمی نوێی تۆپهاوێژ و تەقەمەنی بدەن بە ئۆكراینا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.