Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:04

كۆیه‌.. به‌هۆی خۆڵبارین 45 هاووڵاتی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی شه‌پۆڵه‌كانی خۆڵبارین و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ 45 هاووڵاتی شاری كۆیه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتنیان كردووه‌.

هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه‌ بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆڵه‌ خۆڵبارینه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كۆیه‌ 45 هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌وتنی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید د. خالید و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ته‌قته‌قیان كردووه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه به‌هۆی شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌وه‌‌ تووشی حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌ستیاری بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه‌، چاره‌سه‌رییان پێدراوه‌ و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراون.

جێی باسه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ شه‌پۆڵێكی چڕی خۆڵبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراقی گرتۆته‌وه‌، كه‌شناسیش پێشبینی كردووه‌ شه‌پۆڵه‌كه‌ تا سبه‌ی سێشه‌میش به‌رده‌وامی هه‌بێت.

په‌یامنێر: كانیاو حه‌كیم

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.