وه‌زاره‌تی بازارگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ده‌ستیان به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ وه‌رزی به‌بازاڕكردن و وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران..
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م بە سەرپەرشتی سەروەر کەمال بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی کۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوه‌كه‌دا باس لە چەندین خاڵ و تەوەرەی گرینگ و خۆئامادەكردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران کرا .
ڕاشیگه‌یاند: بە پێی ئەو نرخەی کە لە وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی فیدراڵ دەستنیشانکراوە لەبەرامبەر وەرگرتنی هەر تۆنێک گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدەرێتە جوتیاران.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو سەرجەم بەرهەمی دانه‌وێڵه له جوتیاران وه‌ردەگیرێت، هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.