Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:23

بایدن پشتیوانی خۆی بۆ بەئەندامبوونی هەمیشەیی ژاپۆن لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەربڕی

کوردستان TV
100%


سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن پشتگیری لەوە دەکات وڵاتەکەی ببێتە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی.

دوای کۆبوونەوەی کیشیدا فومیۆ و جۆ بایدن لە تۆکیۆ و تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازکرا.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بە تیشک خستنە سەر چالاکییەکانی چین لە ناوچەکە و تاقیکردنەوە مووشەکییەکان و بەرنامەی ئەتۆمی کۆریای باکوور، ئاماژەی بەوە دا کە گەیشتوونەتە رێککەوتن بەوەی رێگە نەدەن بە بەکارهێنانی هێز هەوڵی گۆڕانکاری بدرێت.

فومیۆ ئاماژەی بەوە دا کە لەگەڵ بایدن بڕیاریان داوە توانای بەرەنگاربوونەوەی هاوپەیمانی هەردوو وڵات زیاد بکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە توانای بەرگریی ژاپۆن لە بنەماوە بەهێز دەکەن.

سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن سەرنجی خستە سەر ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی لە داواکاری وڵاتەکەی دەکات بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.