- دوای رەتکردنەوە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بڕیارە ئەم جارە پەرلەمان بەپێی یاسا کار بۆ دەرچوواندنی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بکات و ئەندامێکی کوردی لیژنەی یاساییی پەرلەمانیش رایدهگهێنێت، ھەموو عێراق سوودمەندی پڕۆژەکە دەبێت بە ھەرێمی کوردستانیشەوە.
یادگار مەحموود، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ئهمڕۆ دووشەممە 23 ى 5 ى 2022، لیژنەی یاساییی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ژمارەیەک پڕۆژەیاسا کۆ دەبێتەوە و چوارشەممەش دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت، بەھۆی ئەوەی بەپێی یاسا، حکوومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە بکات و رێگە براوەتە بەر پڕۆژەی ئاسایشی خۆراکی و لەو رێگەیەوە دەمانەوێت بۆ ئەو کەرتانەی زۆر پێویستن بە یاسا بەردەوامیان پێ بدرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی دەشڵێت: پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک بەدیلی پڕۆژەی بودجە نییە، بەڵام ھەندێ حاڵەتی فریاکەوتن ھەیە و پێویستیان بە بودجە ھەیە، وەک دابینکردنی کارەبا بۆ عێراق و پسپوولەی خۆراک.
لەبارەی بەشی ھەرێمی کوردستانیشەوە، یادگار مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کردووه: بێگومان دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ ھەموو عێراقە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، مانگانە بەشی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پسپوولەی خۆراکدا دابین دەکرێت و ئەو 25 ملیارەی دابین دەکرێت بەشی ھەرێمی کوردستانی تێدایە، بەڵام نازانین بەوردی چەندی بەر ھەرێم دەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.