Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:10

جۆ بایدن: ئەگەر كیم جۆنگ ئون راستگۆ و جددی بێت لەگەڵی كۆدەبمەوە

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەگەر سەرۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون راستگۆ و جددی بێت، ئەوا لەگەڵی كۆدەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێك كە لە یۆنهاپ-دا بڵاوكراوەتەوە، بایدن لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا بۆ ئاسیا كە دوێنێ دەستی پێكرد، لە سیئۆل-ی پایتەختی كۆریای باشوور لە پاش كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە، یون سوك-یۆل كە 11 رۆژ لەمەوبەر دەسەڵاتی گرتە دەست، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشی سازكرد.
هەردوو سەركردە رێككەوتن لەسەر سازكردنی مانۆڕی سەربازی گەورەتر لەبەرامبەر مەترسییەكانی كۆریای باكوور لە رووی ئەتۆم و مووشەكەوە كە رووی لە هەڵكشانە، لەگەڵ جێگیركردنی چەكی زیاتری ئەمریكا بۆ چاوترساندنی پیۆنگ یانگ.
بایدن باسی لەوە كرد كە هاوپەیمانی نێوان كۆریای باشوور و ئەمریكا هیچ كات ئەوەندە بەهێز و زیندوو نەبووە و، رایگەیاند: سەرۆك وون و من بەڵێنماندا بە پتەوكردنی هەڵوێستمان و هەواڵدان بۆ داماڵینی كۆریای باكوور لە چەكی ئەتۆمیی بەیەكەوە كار بكەین و پەیوەندی نزیكمان بەهێز بكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی ئاسایشی هەرێمیی و بەتایبەتی ئەو ئەو مەترسیانەی كۆریای باكوور دروستیكردوون. هاریكاری نێوان ئەمریكا و كۆریای باشوور نیشانی دەدات كە ئامادەین بەیەكەوە رووبەڕووی هەموو مەترسیەكان ببینەوە.
سەبارەت بەوەی ئایا روونە لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون یان نا، بایدن رایگەیاند :ئەوە پەیوەستە بە راستگۆیی و جددییەتی ئەو (كیم)ەوە''.
لەلایەكی دیكەوە، سەرۆكی ئەمریكا بایدن، ئاماژەی بەوە كرد كە واشنتۆن داوایكردووە ڤاكسینی كۆرۆنا رەوانەی چین و كۆریای باكوور بكەن، بەڵام هێشتا وەڵامی ئەو داواكاریە نەدراوەتەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.