Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:52

كۆمپانیای گازپڕۆمی رووسی هەناردە كردنی غازی سروشتیی بۆ فینلەندا وەستاند

بە رۆبڵ پارەی پێویستی بۆ كڕینی غاز نەداوە.
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای رووسی گازپڕۆم، وەستاندنی تەواوەتی هەناردە كردنی غازی سروشتی بۆ فینلەندا راگەیاند.
لەو بارەیەشەوە گازپڕۆم راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە كۆمپانیای غازی سروشتیی گاسومی فینلەندی، بە رۆبڵ پارەی پێویستی بۆ كڕینی غاز نەداوە.
باس لەوەشكراوە كە لە یەكی نیسانەوە پێویستبووە سەرجەم مامەڵەكانی غازی رووسیا بە رۆبڵ ئەنجام بدرێن، لەبەر ئەوەی كۆمپانیای گاسوم و فینلەندا پەیڕەوییان لەم مەرجە نەكردوە، لەمڕۆوە بەتەواوەتی هەناردە كردنی غازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە وەستێندراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ساڵی رابردوو كۆمپانیای گازپڕۆم سەدا 70ی پێویستی فینلەندای بۆ غازی سروشتی دابین كردبوو.
دوێنێش كۆمپانیای گاسوم لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی خستبووەڕوو كە لەمڕۆوە غازی رووسیا دەوەستێت و كۆمپانیاكەش خۆی بۆ ئەم دۆخە ئامادە كردووە.
هەفتەی رابردووش كۆمپانیای رووسی ئینتەر راوۆ كە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و دابەش كردنی كارەبا، ئەوەی ئاشكرا كردبوو كە بەهۆی ئەوەی فینلەندا پارەی كارەبای نەداوە چیتر كارەبا بۆ ئەو وڵاتە دابین ناكەن.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.