مانگی مایس مانگی هۆشیار كردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی (ڤایرۆسه‌كانی جه‌رگ) ،كه هه‌وكردنی جه‌رگ (ئیلتیهاب كهبهد) دروست ده‌كه‌ن .
یه‌كێك له‌و ڤایرۆسانه، ڤایرۆسی جۆری c (Hepatitis C) د. ئازاد مه‌نتك – پسپۆری هه‌ناوی ده‌ڵێت"
، كه؛ ڤایرۆسێكی مزیڕهو زۆر جار تووشی هاتوویت و هه‌ر ئاگات لێی نه‌بووه ؟ ڤایرۆسه‌كانی جه‌رگ له هه‌نووكه‌دا ژیانی خه‌ڵكێكی زۆریان خستۆته مه‌ترسییه‌وه! به‌س ڤایرۆسی جۆری (Hepatitis C) لۆ ئه‌م ساڵ (2022) زیاتر له (70) ملیۆن له جیهاندا تووشی هاتوون".
ڕێنمایی هه‌موو خه‌ڵك ده‌كرێت، كه؛ پشكنین بۆ ڤایرۆسی (Hepatitis C) بكه‌ن هه‌روه‌ها ده‌ڵێت":
1. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان (18 – 79) ساڵییه، با جارێك پشكنین بۆ ڤایرۆسی (HCV) بكه‌ن.
2. ئاڵووده بوون (Injection drug use)، ئینجا چ له ئێستادا یان له كۆن، هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك تاقهجاریش بوو بێت.
3. به كه‌پووی (Intranasal drug use).
4. ئه‌و كه‌سانه‌ی شووشتن و غه‌سلی گورچیله‌یان به ده‌ماری (Hemodialysis) بۆ كرا بێت، چ به‌رده‌وام، چ هه‌تا بۆ تاقه جارێك بوو بێت.
5. هه‌ر كه‌سه‌ك تلیشێك یان كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان شورنقهو سوژن یان هه‌ر شتێكی تیژی تێڕاچوو بێت.
6. كارمهندو ده‌ستی كاری پزیشكی، یان ئیشێكیان له‌گه‌ڵ كه‌سێك بوو بێت كه‌سه‌كه تووشی خوێنبه‌ربوون بوو بێت یان ده‌م و چاو یان به‌ر كه‌پووی كه‌وت بێت.
7. ئه‌و منداڵانه‌ی له‌و دایكانه بوو بن، كه؛ دایكه‌كه تووشی ڤایرۆسی (HCV) بوو بێت.
8. هه‌ر كه‌سێك پێشتر خوێنی تێكرا بێت (Blood transfusion) یان زه‌رعی ئۆرگانێكی بۆ كرا بێت.
9. هه‌ر كه‌سێك پێشتر له‌به‌ندێ دابوو بێت و به‌ند كرا بێت.
10. ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌یدز (HIV Infection).
11. ئه‌و كه‌سانه‌ی سێكسی ناشه‌رعییان كردووه.
12. ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌خۆڕا تووشی هه‌وكردنی جه‌رگ بوون یان تووشی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی جه‌رگ بوون.
13. ئه‌وانه‌ی ئۆرگانێكی جه‌سته‌یان به‌خشیووه (Solid organ donors).
14. ژنی دووگیان.
ئا- كامران
كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بێت پشكنینی ڤایرۆسه‌كانی جه‌رگ بكه‌ن ؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.