Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 10:14

سووریا.. لە ئاکامی بۆردومانی پێگە و کۆگای میلیشیاکانی سەر بە ئێران 3 ئەفسەر کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ شەو لە ئاکامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە و کۆگای میلیشیاکانی ئێران لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا 3 ئەفسەری تیمەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا کوژران و 4ی دیکەش بریندار بوون.
هەر بەپێی روانگەکە بۆردومانە مووشەکییەکەی ئیسرائیل پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی لە دەوروبەری جەبەل مانع لە نزیک شاری کسوەی گوندەوارەکانی دیمەشقی باشووری رۆژئاوا و ناوچەی جەمرایا لە باکووری دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کردە ئامانج.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فەرمی "سانا" رایگەیاند، ئیسرائیل بە کۆمەڵێک مووشەکی جۆری "زەوی ـ زەوی" چەند خاڵێکی لە باشووری دیمەشق کردە ئامانج و سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی سووریا توانییان بەرپەرچی چەند مووشەکێک بدەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.