Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 01:08

سه‌رۆكی بارسێلۆنا: ئەگەری زۆرە لەمێركاتۆی هاوینەدا فرانكی دی یۆنگ دەست بەرداری یانەكەمان ببێت

کوردستان TV
100%


سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا خوان لاپۆرتا رایگەیاند ئەگەری زۆرە لەمێركاتۆی هاوینە یاریزانی هۆلەندی فرانكی دی یۆنگ دەست بەرداری یانەكەی بێت، هەروها لاپۆرتا روونیكردەوە قسەو باسی زۆر هەیە ئەم یاریزانە وێستگەی داهاتووی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان دەبێت، بەتایبەت كە راهێنەری هۆلەندی ئەریك تین هاگ ئەركی راهێنەرایەتی ئەم یانە ئینگلیزیە دەگرێتە ئەستۆ.
 لەرابردووش لەیانەی ئەجاكس ئەمستردامی هۆلەندی تین هاگ مەشق و ڕاهێنانی بە دیۆنگ داوە، لاپۆرتا بۆ ڕادیۆی كەتەلۆنیا نەیشاردەوە هیچ بەچاو روونیەك نیە ئێمە یاریزانە گەورەكان دەفرۆشین یاخود نا، چونكە ئەگەر چەند بۆندكمان ئەنجامدا، ئەوات پێوست ناكات دەست بەرداری هیچ یاریزانێكی یانەكەمان بین، لەكۆتا قسەكانیدا لاپۆرتا جەختیكردەوە كاری لەپێشینیەی ئێمە دۆخی دارایی یانەكەیە، تەواوی هەوڵ و كۆششمان لەپێناو یانەكە دەخەینە گەڕ.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.