Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:58

لەئێران فەرمانبەرێك خۆی و سێ كەسی دیكەی كوشت و پێنج كەسیشی برینداركرد

پێشتر لە هەمان وەقف كاری كردووە و لە كار دوورخراوەتەوە
کوردستان TV
100%

لە ئاكامی قەیرانی بەبارمتەگرتندا كە كارمەندێكی پێشووی وەقفی موستەزافلار لە خۆرئاوای شاری ئیلام دروستی كرد، چوار كەس كوژران و پێنجی دیكەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵیی تەنسیم، فەرزاد یاسەمی، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیلام، زانیاریدا سەبارەت بە رووداوەكە.
فەرزاد یاسەمی رایگەیاند :لە وەقفی موستەزافلار لە شاری ئیلام، كەسێك كە پێشتر لە هەمان وەقف كاری كردووە و لە كار دوورخراوەتەوە، كاتەكانی بەیانی كارمەندانی وەقفەكەی بە بارمتە گرتووە. ئەنجامدەری هێرشەكە بە چەك تەقەی كردووە و سێ كەسی كوشتووە و پێنج كەسی دیكەشی برینداركردووە. كەسەكەش دواتر خۆی كوشتووە.
بەرپرسە ئێرانییەكە باسی لەوەیش كرد كە برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان سەختە.
وەقفی موستەزافلار كە سەربە رێبەری ئێران، عەلی خامنەییە لە بوارەكانی بازرگانی و ئابووریی وەك خانووبەرە، بانك و بیمەدا كار دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.