Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:09

داوا لە دانیشتووانانی تاران دەكرێت ئەمڕۆ و سبەی لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە 

کوردستان TV
100%

بەهۆی پیسبوونی هەوا تا رادەیەكی بەرز لە تارانی پایتەختی ئێران لە ناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگە حكوومییەكانی تاران كرایە پشوو
میدیای ئێران بڵاوی كردەوە، عابید مەلەكی، جێگری سەرۆكی شارەوانی تاران، لەبارەی پیسبوونی هەوای تاران تا رادەیەكی بەرز و ئەو رێوشوێنانەی لەمبارەیەوە گرتوویانتەتە بەر دواوە.
عابید مەلەكی ئاماژەی بەوە داوە كە بەهۆی نالەباری رەوشی هەواوە، لیژنەی دۆخی لەناكاو كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجام داوە و گوتی: "رۆژی سێشەممە پیسبوونی هەوا چڕ دەبێتەوە. بەم هۆیەوە بڕیار دراوە لە ناوەندەكانی خوێندن و سەرجەم فەرمانگە حكوومییەكانی تاران بكرێتە پشوو".
لەلایەن خۆیەوە یەزدی مەهر، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەكان لە پارێزگای تاران، رایگەیاند "بەپێی پێشبینییەكانی دامەزراوەی كەشناسیی تاران پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە ئاستی پرتەقاڵی. داوا لە دانیشتووانی تاران دەكەین بە تایبەت گرووپە هەستیارەكان ئەمڕۆ و سبەی لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە".
جگە لە نەگونجاوی ئاڵوگۆڕی هەوا و زۆری ژمارەی دانیشتووانی تاران، هەروەها بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل كۆنەكان و بەكارهێنانی ماتۆرسكیل بەشێوەیەكی بەربڵاو كە گازی ژەهراوییان لێ دەردەچێت لەو هۆكارانەن كە پیسبوونی هەوای شارەكەیان زیاد كردووە.
تاران لە ریزبەندی سێیەمی ئەو شارانەی جیهاندایە كە هەوایان زۆر پیسە، بەم هۆیەوە زوو زوو خوێندن لە قوتابخانەكانی ئەم شارە دەكرێتە پشوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.