Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:59

لە خۆپیشاندانەكانی هاووڵاتیانی ئێران دژ بە گرانبوونی خۆراك سێ كەس كوژران

کوردستان TV
100%

لە كاتی خۆپیشاندانەكانی دژبە گرانبوونی كەلوپەلی خۆراك لە ئێران، كەسێك گیانی لەدەستدا.
پەرلەمانتاری شاری دەزفول، ئەحمەد ئاوایی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی كرێكاری ئێران (ILNA) رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەكانی شاری ئەندیمشەك سەربە پارێزگای خۆزستان باشووری رۆژئاوای ئێران، كەسێك گیانی لەدەستداوە.
ئەحمەد ئاوایی راشیگەیاند كە چەند رۆژێك بوو خۆپیشاندان لە شاری دەزفول بەردەوام بووە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی شارەكە ئارامە و ئاشكراشی كرد كە ئەو ئاگاداری ژمارەی دەستگیركراوەكان بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە نییە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوە خۆجێیەكانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند كە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەكانی شارەكانی دەزفول،ئەندیمشەك و فەرسان سێ كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە ئێران، شەوی چوارشەممەی رابردوو خۆپیشاندان لە چەند شارێكی سەربە پارێزگای خوزستان دەستی پێكردبوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.