Erbil 29°C شەممە 21 ئایار 12:23

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دالاس ماڤریكس سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فینیكس سانز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە درێژەی ڕكابەرییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفی خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی دالاس ماڤریكس بە سەد و سێزدە خاڵ بەرامبەر بە هەشتا و شەش خاڵ لە تیپی فینیكس سانزی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی دالاس ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكرد تا لە كۆتاییدا بە جیاوازی بیستوحەوت خاڵ سەركەوتنیان بەدەستهێنا كە ئەمەش سێیەم بردنەوەی تیپەكە بوو لە قۆناغی پێش كۆتایی ناوچەی ڕۆژئاوای خولەكە لەبەرامبەر سێ‌ دۆڕان.
 یاریزان لوكا دۆنسیچ ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی دالاس بینی و سیی و سێ‌ خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، ڕیگی بولۆكی هاوكارەكەشی نۆزدە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان دی ئاندرێ‌ ئایتۆن بیست و یەك خاڵی بۆ فینیكس تۆماركرد.
 بەرەبەیانی یەكشەممە هەردوو تیپ لە حەوتەم ڕووبەڕوو بوونەوەی یەكلایی كەرەوەی نێوانیان بەیەك دەگەن و براوەی یاریەكە ڕاستەوخۆ دەگاتە قۆناغی كۆتایی ناوچەی ڕۆژئاوای ئێن بی ئەی.
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.