Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:03

به‌ڕێوه‌به‌رێكی ته‌ندروستی: 40 حاڵه‌تی گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون له‌ نه‌ینه‌وا هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رێكی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، ئێستا 40 حاڵه‌تی گوماناوی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون له‌ پارێزگاكه‌ هه‌یه‌.

دكتۆر عوده‌ی سه‌فاری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شارۆچكه‌ی مه‌خموور تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا 50 نموونه‌مان له‌ بازاڕی گۆشتفرۆشانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور وه‌رگرتووه‌ و ناردوومانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان گه‌ڕانه‌ته‌‌وه‌ و جێگای دڵخۆشییه‌ كه‌ ده‌ركه‌وت هیچ له‌ نموونه‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون نین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نین كه‌ تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون له‌ شارۆچكه‌ی مه‌خموور نییه‌ و تۆمار نه‌كراوه‌.

دكتۆر عوده‌ی سه‌فاری گوتیشی: دۆخه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی تری سه‌ر به‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا جیاوازتره‌‌، ئێستا له‌ سنووری پارێزگاكه‌ چل حاڵه‌تی گومانلێكراوی تای خوێنبه‌ربوون‌ هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی شارۆچكه‌ی مه‌خموور بۆ (كوردستان تیڤی) هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا كه‌سێك له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌هۆی تای خوێنبه‌ربوون‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌‌، قوربانییه‌كه‌ش هاووڵاتییه‌كی‌ گه‌ڕه‌كی گۆكجه‌لی له‌نێو شاری مووسڵ بووه‌.

په‌یامنێر/ كارزان كاكل

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.