Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:30

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مه‌یامی هیت تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی فیلادێلفیا سێڤنتی سیكسێرز به‌ نه‌وه‌دونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر حه‌فتاونۆ خاڵ له‌ تیپی مه‌یامی هیتی میوانی برده‌وه‌، یاریزانانی فیلادێلفیا ئاستێكی به‌رزیان له‌ یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكرد به‌ تایبه‌تی له‌ ماوه‌ی چواره‌م، تا له‌ كۆتاییدا، به‌ جیاوازی بیست خاڵ سه‌ركه‌وتنیان بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی فیلادێلفیا بوو له‌ قۆناغی پێش كۆتایی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی له‌به‌رامبه‌ر دوو دۆڕان.
 هه‌ردوو یاریزان تایرێس ماكسی و دانی گرین رۆڵی كاریگه‌ریان له‌‌م بردنه‌وه‌ی فیلادێلفیا هه‌بوو كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان بیستویه‌ك خاڵیان له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، جۆیل ئێمبیدی هاوكاره‌كه‌شیان هه‌ژده‌ خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان جیمی باتلێر سیی و سێ خاڵی بۆ مه‌یامی هیت تۆماركرد به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.