Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:27

تاڵیبان بڕیارێکی نوێی تایبەت بە ئافرەتان دەرکرد

کوردستان TV
100%

تاڵیبان لەدوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە دەست، چەندین بڕیاری تایبەت بە ئافرەتان دەرکردووە، لە نوێترین بڕیاریشدا جەخت دەکاتەوە کە پێویستە ئافرەتان لە دەرەوەی ماڵەکانیان پەچە بکەن.

هیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرۆکی تاڵیبان بڕیارێکی دەرکردووە و ڕایگەیاند: ئافرەتان بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان دەرنەچن.

لە درێژەی بڕیارەکەیدا سەرۆکی تاڵیبان ئاماژەی بەوە دەکات کە ئەگەر ئافرەتان لە ماڵەکانیان دەرچوون پێویستە بەپێی "حووکمە شەرعییەکان" پەچە بکەن و جگە لە چاوەکانیان هیچ شوینێکی دیکەیان دیار نەبێت، ئەم بڕیارەش ئەو ئافرەتانە دەگرێتە کە گەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتن.

لە ماوەی ڕابردووشدا تاڵیبان چەندین بڕیاری دیکەی تایبەت بە ئافرەتان دەرکردووە، لەوانەش ڕێگری کرد لە خوێندنی کچان، هەروەها لە بڕیارێکی دیکەشدا ڕێگری لە ئافرەتان کرد بە تەنیا و بەبێ پیاو گەشت بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.